خۆ جیا کردنه‌وه له خه‌ڵک به هه‌ر جۆرێک و شێوه‌یک ، له ژێر کاریگه‌ری هه‌ر هۆکارێکدا بێت ، به لای منه‌وه ناشیرین و کارێکی جووان نی‌یه !!
دوێنێ عه‌سر کاتی له ماڵی کا " ؟ " ی هاوسێمان ده‌یان ژنی چارشێو چیل‌چیلی که هه‌موویان چارشێوی یه‌ک جۆر و یه‌ک ڕه‌نگیان به سه‌ره‌وه بوو ، هاتنه ده‌ره‌وه ، به لامه‌وه زۆر سه‌یر بوو که بۆچی که‌سانێ ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی ، ئه‌وانی‌تر وه‌ک ئه‌وان بیر ناکه‌نه‌وه ، هه‌وڵی خۆ جیا کردنه‌وه به هه‌ر شێوه‌یک بێت له خه‌ڵک ئه‌ده‌ن .
ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێن ؛ ئێمه وه‌ک ئێوه نین ! ئێمه له ئێوه نین ! بیر و ئه‌ندێشه‌مان له هی ئێوه باشتره ! یان وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێن ؛ ئێمه لای خودا له ئێوه موسڵمان‌ترین و خۆشه‌وویست‌ترین ...!!!
که‌چی نازانن " ولتر " ووتوویه‌تی ؛ " ئه‌گه‌ر هه‌موومان وه‌ک یه‌ک بیر بکه‌ینه‌وه ، که‌سمان بیری نه‌کردۆته‌وه ! "